Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەگەر بەرامبەرەکەت توڕەبوو، بەمشێوازە رەفتاری لەگەڵدابکە



په‌یام 

مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی توڕە، هێندە گران نییە بەو شێوەیەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە، تەنها پێویستی بە سەبر و ئارامی و چۆنێتی مامەڵەکردنی دروست هەیە، جا ئایا ئەگەر ئەوە کەسە لەماڵەوە لەگەڵتدا بێت یاخود شوێنی کارەکەت یان لەسەر شەقام دێتە ڕێگات.

حەوت ئامۆژگاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی توڕەدا؟

1-هەوڵبدە پێش هەموو کارێک ئارامبەو زۆر لەسەرخۆ گفتووگۆ بکە، چونکە گفتوگۆکردن لە نێوان دوو کەسی توڕەدا هەرگیز چارەسەری کێشە ناکات.

2- کەسی توڕە واهەست بکات کە تۆ گوێی لێدەگریت و گرنگی پێبدەیت، چاوەڕێ بکە تا هەموو قسەکانی تەواودەکات و وەڵامی هەموو قسەیەکی بە ئارامی بدەرەوە.

3-بگەڕێ بەدوای خاڵێکی هاوبەش لەنێوانتاندا و بەو خاڵە دەستپێبکە، بۆ ئەوەی کەسی توڕە هێوربێتەوە بەهەمانشێوە بە ئارامی بدوێت، ئەگەر ڕەفتارێکی هەڵەی نواند پێی بڵێ کە هەڵەیە.

4-هەرگیز ناکۆکی نێوانتان و وتنی هەر قسەیەک مەبەرەوە بۆ کێشەی خودی کەسی،  چونکە دڵنیابە ئەو کەسەی توڕە دەبێت و بە دەنگی بەرز دەدوێت پەیوەندی بەو ژیانە هەیە کە پێیدا تێپەڕیوە یاخود پێشتر کێشەیەکی دیکە توڕەی کردووە، بەتەنها لەگەڵ تۆ مامەڵەی بەو جۆرە نییە.

5-زۆر بە ئاگابە لە ڕەفتارە جەسەدیەکانت بەرامبەر کەسی دووەم، بۆ نموونە پاراستنی شێوازی سەیرکردنت و چاوەکانت یان دەستەکانت و هەوڵبدە کراوە بێت، چونکە هەر ڕەفتارێکی نادروست دەبێتەهۆی زیاتر دروستبوونی دڵەڕاوکێ لای کەسی دووەم.

6-خۆت بخەرە جێگەی کەسی بەرامبەر لەو کاتەی لەسەر ئەو کێشەیە ڕووبەرووی یەکدی دەبنەوە، بزانە تۆش هەمان ڕەفتارت دەنواند.

7-ئەگەر هەستت بەوە کرد کە هەڵەی، ئەوا ئاساییە و هەوڵبدە داوای لێبوردن بکە، چونکە باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکان.

521 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر