Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

​وەزارەتی‌ پەروەردە: لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا پەنجەمۆری خوێندکار وەردەگیرێت



په‌یام 

وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریکردن لە گزی، لە تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی‌ ئەمساڵدا، پەنجەمۆری‌ خوێندکار وەردەگرن و چەندین ڕێوشوێنی‌ دیکە دەگرنەبەر.


سامان سیوەیلی‌، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی‌ ڕاگەیاندووه‌: پەنجەمۆری‌ خوێندکار لەگەڵ فۆڕمی سۆمادا دەخرێتە سیستمی تاقیکردنەوەکانەوە، بۆ ئەوەی هیچ خوێندکارێک نەتوانێت لەبری‌ کەسێکی‌ دیکەدا وەڵام بداتەوە.

ناوبراو ئاماژەی‌ بەوەشکردووه‌: وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە هەر خوێندکارێک له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا گزی‌ بکات، بێبه‌ش بکرێت له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی ئەمساڵ و ساڵی‌ داهاتوو.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ ٢٦ گروپ پرسیار بۆ تاقیکردنەوەکان دابەشدەکرێت بەسەر خوێندکاراندا، بۆ ڕێگریکردن لە گزی و ستونی وه‌ڵامه‌كانیش كراوه‌به‌ ١٠ ستون، بۆئه‌وه‌ی‌‌ ماوه‌ی نێوان وه‌ڵامێك بۆ وه‌ڵامی دواتر گونجاوبێت.

212 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر