Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوودان.. پارتی ئوممه‌ی ئۆپۆزسیۆن داوای به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی پارتی ئوممه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ سوودان، داوا ده‌كات تاوه‌كو داوا ڕه‌واكانی گه‌ل به‌دی دێت، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.

سادق مه‌هدی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ سوودانییه‌كان به‌ راسپاره‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌فریقیا پابه‌ند نابن كه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی موڵه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ حكوومه‌تی راگوزه‌ر له‌ سوودان له‌ 15 رۆژه‌وه‌ بۆ سێ مانگی دیكه‌ پێشكه‌شی كردووه‌.

سادق مه‌هدی، جه‌ختیكرده‌وه‌ گرنگه‌ دوای قۆناغی راگوزه‌ر له‌ سوودان، هه‌ڵبژاردنێكی دوور له‌ ساخته‌كاری به‌ڕێوه‌بچێت و وتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ردا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵات رابگه‌یه‌نن.

سه‌رۆكی پارتی ئوممه‌ی ئۆپۆزسیۆن، باسی له‌وه‌شكرد گرنگه‌ پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بێ به‌ش بكرێت كه‌ پێشتر به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ده‌ستی هێنابوو به‌ تایبه‌تی‌ نا بێت رێگه‌ی پێ بدرێت له‌ قۆناغی راگوزه‌ردا به‌شداری بكات.

261 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر