Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در داواده‌كات عیراق له‌ ململانێی ئێران و ئه‌مریكا نه‌گلێرنێت

په‌یام

موقته‌دا سه‌در نیگه‌رانیی له‌ زیادبوونی ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی عیراق ده‌ربڕی‌و داوایكرد عیراق له‌ ململانێی ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل نه‌گلێرنێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا موقته‌دا سه‌در، نیگه‌رانیی له‌و ململانێیه‌ ده‌ربڕیووه‌ كه‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل پێكه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئێران ده‌یكه‌ن و رایگه‌یاندوه‌ یه‌كبونی ئه‌مریكا و ئیسرائیل هۆكاره‌ بۆ چۆكدادانی گه‌لان و برسیكردنیان به‌ قێزه‌ونترین شێوه‌ و بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌شیان تیرۆر و هاوشێوه‌كانیان كردوه‌ به‌ بیانوو.

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در چه‌ندین پێشنیازی بۆ رزگاركردنی عیراق له‌م دۆخه‌ی ئێستا كردوه‌، له‌وانه‌ كشانه‌وه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ سوریا و داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌كاتی تێوه‌گلانی عیراق له‌و ململانێیه‌.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در داوایكردوه‌ سنوره‌كانی عیراق راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سوپا و پۆلیسه‌وه‌ بپارێزرێن، پێشنیازیشی كردوه‌ رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێران و عیراق بكرێت بۆ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی خاكی هه‌ردوو وڵات.

318 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر