Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌گه‌یه‌نینه‌ (20) ملیار دۆلار

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌گه‌یه‌ننه‌ (20) ملیار دۆلار.

دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌یه‌كی داخراوی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجامدا.

دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتی‌ قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دووقۆڵی توركیاو عێراق ده‌گه‌یه‌نینه‌ (20) ملیار دۆلار و پێكه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ رزگاربوون له‌ ره‌گوریشه‌ی تیرۆر.

دواتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ هۆتێل ره‌شیدی شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌ توركمانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی داخراوی ئه‌نجامدا، هاوكات له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆبوه‌وه‌.  

بریاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا سبه‌ی سه‌ردانی‌ هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ حزبی و حكومی كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.

96 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر