Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا: بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ عێراق ده‌مێنینه‌وه‌

په‌یام

جه‌نه‌راڵ (كینیس ماكینزی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێرانی هه‌یه‌ ‌و هه‌ر بۆ هه‌مان ئامانجیش مانه‌وه‌مان له‌ عێراق درێژخایه‌ن ده‌بێت.

له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سكای نیوزی عه‌ره‌بی) ئیماراتی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وتی: بوون‌و مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ده‌بێت.

(كینیس ماكینزی) كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردوو پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، وتیشی: بۆ مانه‌وه‌مان له‌ عێراق بۆ كاتێكی زیاتر له‌ئێستادا له‌ دانوستانداین، هه‌ر چاره‌سه‌رێكیش له‌و ڕووه‌وه‌ ده‌بێ سه‌روه‌ری عێراق ڕێز لێ بگرێت‌و له‌ ڕێی ڕێكه‌وتنه‌وه‌ بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا.

له‌باره‌ی سوریاشه‌وه‌، ماكینیزی وتی: له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچووندا، به‌ڵام به‌ هۆشدارییه‌وه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌ڕوانین.

93 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر