Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز به‌ڕووی كه‌شتیگه‌لی نه‌وتدا ده‌كات

په‌یام

(محه‌ممه‌د باقری) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕێ له‌ به‌كارهێنانی گه‌رووی هورمز له‌ ئێران بگیرێت، ئه‌وا ئێمه‌ش ئه‌و گه‌رووه‌ به‌ ڕووی كه‌شتیگه‌لی نه‌وتی جیهانییدا داده‌خه‌ین.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئێرانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (ئیسنا)ی وڵاته‌كه‌ی، وتی: سوپا ئاماده‌یی هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵای تارانه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ داخستنی گه‌رووی هورمز، بدرێت.

گه‌رووی هورموز به‌ یه‌كێك له‌ شاڕێگه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ جیهان داده‌نرێت‌و له‌سه‌دا 80ی نه‌وتی سعودیه‌‌و عێراق‌و ئیمارات‌و كوه‌یت بۆ چین‌و یابان‌و كۆریای باشوور و هند‌و سه‌نگافوره‌ له‌وێوه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

باقری وتیشی: ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت نه‌وت له‌ هورموزه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكات، ئه‌وا هیچ وڵاتێكی دیكه‌ش ناتوانێ ئه‌وه‌ بكات.




284 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر