Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له‌ موسڵ، دادگایی ده‌كرێت

په‌یام

ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له‌ موسڵ، دادگایی ده‌كرێت.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكی بڵاویانكرده‌وه‌: (ئیدوارد گالاگه‌ر)ی 39 ساڵ، ئه‌فسه‌ر له‌ هێزی ده‌ریای تایبه‌ت له‌ دۆسیه‌ی شه‌ڕی‌ موسڵ له‌ ساڵی 2017دا، دادگایی ده‌كرێت.

(ئیدوارد گالاگه‌ر) له‌ ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو به‌ چه‌ند تاوانێكی وه‌ك (كوشتنی كوڕێكی گه‌نج به‌ چه‌قۆ) و (كوشتنی كچێك ‌و پیره‌پیاوێك)، هه‌روه‌ها ده‌ستڕێژی گولله‌ به‌ نێو ناوچه‌ی دانیشتوواندا) له‌ شاری‌ موسڵ، ده‌ستگیر كرا.

له‌ ئێستادا (گالاگه‌ر) له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌ریایی (دیگۆ) له‌ كالیفۆڕنیا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ ‌و بڕیاره‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی داهاتوو پڕۆسه‌ی دادگایی ده‌ستپێبكات.

به‌پێی نێوه‌ڕۆكی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ (ئیدوارد گالاگه‌ر) له‌و ڕه‌فتاره‌ی نیازی كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بووه‌، به‌ڵام لای به‌شێك له‌ هاووڵاتیان‌و ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك "پاڵه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی" سه‌یر ده‌كرێت.


392 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر