Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵ: له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تیش باشترین حكوومه‌ت به‌ئاوات ده‌خوازین

په‌یام

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، به‌شداریی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ گشتی كرد كه‌ بۆ به‌شێك له‌ئه‌ندام‌و كادیرانی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی له‌ سنووری‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ (3)ی‌ هه‌ولێرو (11)ی‌ ده‌وروبه‌رو (8)ی‌ سۆران ڕێكخرابوو.

له‌ به‌شێكی وته‌كانیشیدا رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر به‌شداریی حكومه‌تیش نه‌كات له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشیی باشترین حكومه‌ت به‌ ئاوات ده‌خوازێت.

له‌میانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر باسی له‌ بارودۆخی ئێستای‌ عێڕاق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ناوخۆی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كردو، ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئیسلامه‌تیی‌و دینداریی هاوسه‌نگ‌و خزمه‌ت بووه‌ به‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌ هه‌موو بواره‌كاندا هه‌نگاوی‌ باشی ناوه‌و له‌و پێناوه‌دا چه‌ندین هه‌ورازو نشێوی بڕیوه‌و تاڵیی‌و سوێریی زۆری چه‌شتوه‌، له‌سه‌ر ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆی ماوه‌ته‌وه‌و له‌وباره‌وه‌ دۆست‌و دوژمن گه‌واهی بۆ ده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوپاسی خوا ده‌كه‌ین، كه‌ كۆمه‌ڵ خاوه‌نی خه‌ڵكێكی‌ زۆری مه‌بده‌ئییه‌و به‌ یارمه‌تی خوا وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا زاڵبووه‌ به‌سه‌ر پیلانه‌كاندا، له‌ داهاتووشدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ‌.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر سه‌باره‌ت به‌ حكوومه‌تی‌ عێڕاق‌و ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ند ڕایگه‌یاند: عێڕاقی تازه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌لاسه‌نگیی درووستبووه‌و حوكمی‌ تائیفیی به‌سه‌ریدا زاڵه‌، له‌ونێوه‌نده‌شدا كورد له‌به‌ر ململانێ‌‌و هه‌ڵپه‌ی‌ ئیمتیازاتی‌ شه‌خسیی‌و حیزبیی نه‌یتوانیوه‌ مافه‌كانی‌ به‌ده‌ست بێنێ‌.

سه‌باره‌ت به‌ كوردستانیش ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر پۆست‌و مه‌نسه‌ب بۆ ماوه‌ی‌ (7) مانگه‌ كابینه‌ی‌ (9)ی‌ حكوومه‌ت دواكه‌وتوه‌و بێ‌ گوێدانه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان په‌كخرا.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی‌ كۆمه‌ڵیش وتی‌: كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی ئه‌گه‌ر به‌شداریی حكوومه‌تیش نه‌كات باشتریین حكوومه‌ت به‌ئاوات ده‌خوازێ‌، بتوانێ‌ خزمه‌ت به‌تاكه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان بكات‌و دووربێ‌ له‌گه‌نده‌ڵیی‌و قۆرخكاریی، جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی به‌ چاكه‌ ده‌ڵێ‌ چاك‌و به‌خراپه‌ش ده‌ڵێ‌ خراپ.

سه‌باره‌ت به‌ناوخۆی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییش مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ سوپاسی خوای‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ین كه‌ كۆمه‌ڵ خاوه‌نی كه‌سانی‌ بژارده‌و پاكه‌و سوود به‌ كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نن‌و فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگریی له‌ خراپه‌ ده‌كه‌ین.

هاوكات ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ كاری كۆمه‌ڵ كارێكی‌ خۆبه‌خشانه‌ی خه‌ڵكی‌ مسوڵمانه‌و هه‌ركه‌سێك كاری تێدا بكات پێویسته‌ پابه‌ندی یاساو بنه‌ماو پڕه‌نسیپه‌كانی‌ بێ‌. سیاسه‌تی كۆمه‌ڵیش ڕاست‌و ڕۆشنه‌و بۆ هه‌موو پێشهاته‌كان هه‌ڵوێستی‌ ڕاشكاوانه‌ی‌ خۆی هه‌بوه‌و ویستویه‌تی دادگه‌ریی له‌ناو حیزب‌و خه‌ڵكدا به‌رپا بكات‌و، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ تێڕوانین‌و هه‌ڵوێستانه‌شه‌ وایكردوه‌ كۆمه‌ڵ خاوه‌نی‌ پێگه‌و ئیعتیباری خۆی بێ‌‌و وه‌ك ژماره‌یه‌كی‌ دیار مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت.

322 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر