Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

​ئێران هەڕەشەی‌ داخستنی‌ گەروی هورمز دەکات



په‌یام

لە دوای توندکردنەوەی‌ سزا ئابورییەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران  هەڕەشەی‌ داخستنی‌ گەروی هورمز دەکات بە ڕووی کەشتییە جیهانییەکاندا.

محەمەد باقر، سەرۆکی‌ ئەرکانی سوپای ئێران  بە ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ڕاگەیاندووە، "ئێمە نامانەوێت کێشە بۆ بازرگانی جیهانی دروستبکەین بەڵام ئەگەر فشارمان بخەنە سەر و ڕێگە نەدەن نەوت هەناردە بکەین ئێمەش ڕێگە نادەین وڵاتانی تر نەوت هەناردە بکەن".

ئەوەشی وتووە، سوپای ئێران هەموو ئامادەباشییەکی کردووە بۆ داخستنی‌ گەرووەکە لە کاتی پێویستدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە ئەمریکا دوو کەشتی‌ فڕۆکەهەڵگری  خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی لە دەریای ناوەڕاست و  و هێزەکانیشی لە کەنداو ئامادەکردووە.

هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا کۆتایی بەو مۆڵەتە هێنا کە دابوویە هەشت وڵاتی گەورەی جیهان بۆ کڕینی نەوتی ئێران و ڕایگەیاند، هەر وڵات و کۆمپانیایەک نەوت لە ئێران بکرێت سزا دەدرێت.

218 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر