Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وازهێنان لە جگەرەكێشان و تەندروستی دڵ



له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌
 

جگەرەكێشان، یەكێكە لە هۆكارە مەترسیدارەكان بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ.
لەگەڵ وازهێنان لە جگەرەكێشان، تەندروستی دڵ باشتر دەبێت و مەترسییەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كە دەبنەوە.

بە شێوەیەك:
هەر لەیەكەم رۆژەكانی وازهێنان لە جگەرەكێشان، رێژەی ئۆكسجینی خوێن باشتر دەبێت.
پاش چەند هەفتەیەك.. بەهۆی چالاكبوونی سوڕی خوێن و ئاساییبوونەوەی لێدانەكانی دڵ  و  پەستانی خوێن، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ كەم دەبێتەوە.

دوای ساڵێك.. مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ بۆ نیوە كەم دەبێتەوە.
پاش پێنج ساڵ.. مەترسی توشبوون بە جەڵتە بە ڕێژەیەك كەم دەبێتەوە، وەك كەسێك كە هەرگیز جگەرەی نەكێشابێت.
بەڵام ئەم كاریگەریانە لەكەسێك بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێن، چونكە پەیوەستن بەوەی ماوەی چەندە كەسەكە جگەرەی كێشاوە و بڕی جگەرەكێشانەكەشی چەند بووە.

بۆیە پێویستە لە پێناو تەندروستی (دڵ)دا  بڕیاری وازهێنان لە جگەرەكێشان بهێنرێت.

 

272 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر