Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. لێپرسراوی گشتی زیندانی گوانتانامۆ له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌

په‌یام

به‌رپرسانی‌ بالاَی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند لێپرسراوی گشتی زیندانی گوانتانامۆ له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی باشوری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوی گشتی زیندانی گوانتانامۆ-یه‌ له‌ كوبا به‌ هۆكاری "له‌ده‌ستدانی متمانه‌" له‌ كاره‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌.

جۆن رینگ، لێپرسراوی گشتی زیندانی گوانتانامۆ 27ی نیسان له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ هیچ زانیاریه‌ك بۆ ڕای گشتی‌ بلاَونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

جۆن رینگ، له‌ مانگی نیسانی ساڵی 2018 وه‌ تا مانگی نیسانی ئه‌مساڵ لێپرسراوی گشتی به‌ندیخانه‌ی گوانتانمۆ بووه‌.


133 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر