Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قاسم سوله‌یمانی: دانوستان ‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌

په‌یام

فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئێستادا هه‌رجۆره‌ دانوستان و گفتوگۆیه‌ك وه‌ك خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ملكه‌چبونه‌.

قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ وته‌یه‌كدا له‌ كۆنفڕانسی به‌رپرس و فه‌رمانده‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كادا رایگه‌یاند ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی گه‌مارۆكان و فشاره‌ ئابوری و سیاسییه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و مێزی گفتوگۆ و دانوستان په‌لكێشمان بكات، به‌ڵام ئه‌و دانوستان و گفتوگۆیانه‌ وه‌ك خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ و ئێمه‌ ده‌بێت له‌ ڕووی ئابوری و سیاسییه‌وه‌ به‌رگریی له‌خۆمان بكه‌ین.

قاسم سوله‌یمانی جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت تاران به‌ هه‌موشێوه‌یه‌ك دژی "بڕیاره‌ زیانبه‌خشه‌كانی واشنتۆن" بوه‌ستێته‌وه‌ و ملكه‌چی ئه‌و سه‌رشۆڕییه‌ نه‌بێت.

238 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر