Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران.. له‌ 2 مانگ دا 45 كه‌س به‌ تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون

په‌یام

بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سۆران، ئاشكرایكرد له‌ دوو مانگی رابردوودا له‌ سنووری قه‌زای سۆران 45 كه‌س به‌ تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون.

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، به‌هاوكاریی بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌ڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران و له‌ چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی جیاواز توانیوایانه‌ 45 كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئالووده‌بوون و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ 12 كه‌سیان خه‌ڵك و دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سۆران و 14 كه‌سی دیكه‌شیان خه‌ڵكی بیانین.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌دنراوه‌دا هاتووه‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ توانراوه‌ ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی دوو هه‌زار و 562 دانه‌ حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو و برێك  دۆلاری ساخته‌ و نزیكه‌ی‌ دوو كیلۆ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌ جیاوازه‌كان.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م داده‌ری لێكۆلینه‌وه‌ كراون.

135 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر