Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی کۆریای باکوور دەکات


په‌یام

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران (ئێرنا) بڵاویکردەوە کە وەزیری دەرەوە، محەمەد جەواد زەریف بەم زووانە سەردانی کۆریای باکوور دەکات.

ھەرچەندە ھێشتا ئاماژەی بە دیاریکردنی وادەی سەردانەکە نەکراوە، بەڵام ئاژانسی ھەواڵیی (ئێرنا) بڵاویکردووەتەوە کە لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی سەردانەکە و بەم زووانە رادەگەیەندرێت.

ھیچ وردەکاری و زانیاریەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف بۆ کۆریای باکوور بڵاونەکراوەتەوە.

ھاوکات ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس بڵاویکردەوە کە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ کۆریای باکوور ئامانج لێی یەکخستنی ھەوڵەکانی ھەردوو وڵاتە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو سزایانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێران و کۆریای باکووردا، سەپاندوویەتی. 

106 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2019

بابەتی زیاتر