Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خەلیلزاد: دانوستانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیباندا بەسستی بەڕێوەدەچێت


په‌یام

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان، زاڵمای خەلیلزاد لەبارەی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیباندا رایگەیاند کە دانوستانەکان بەسستی بەڕێوەدەچێت، بەو پێیەی تا ئێستا ھیچ پێشڤەچوونێکی بەرچاو لەو دانوستانانەدا بەدی نەھاتووە.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان، زاڵمای خەلیلزاد وتی: "ئەگەری ھەیە لە ماوەیەکی نزیکدا، حکوومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان بگەن بە رێککەوتنی ئاشتی".

لە ھەمان کاتدا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان، زاڵمای خەلیلزاد باسی لەوەکرد کە بەدیھێنانی ئاشتی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیباندا، مانای کۆتایی ھاتنی جەنگ نییە لە ئەفغانستان و وتی: "ئەمریکا بە دوای رێگەی کشانەوەدا ناگەڕێت لە ئەفغانستان، بەڵکو ھەوڵ دەدات ئاشتی لەو وڵاتەدا بەدی بێت".

پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا و نوێنەرانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە دۆحە پایتەختی قەتەر، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان سازکرد کە تیایاندا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان گفتوگۆیان کرد، بەڵام وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن تا ئێستا ھیچ پێشڤەچوونێک لە دانوستانەکاندا بەدی نەھاتووە. 

89 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2019

بابەتی زیاتر