Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤه‌نزوێلا.. خوان گوایدۆ به‌ پشتیوانیی‌ لایه‌نگرانی‌ له‌ سوپا هه‌وڵی كوده‌تا ده‌دات


په‌یام

كوده‌تای‌ خوان گوایدۆ به‌ پشتیوانیی‌ لایه‌نگرانی‌ له‌ سوپا و جه‌ماوه‌ر له‌ ڤه‌نزوێلا به‌رده‌وامه‌، شه‌ڕ و پێكدادانی‌ سه‌خت له‌ نێوان به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

خوان گوایدۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا  كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی‌ كاتیی‌ وڵات ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سێ خوله‌كی بانگه‌وازی له‌ هاووڵاتییان و سه‌ربازان كرد بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیییه‌كه‌دا خوان گوایدۆ له‌گه‌ڵ گرووپێك سه‌رباز له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی (لا كارلۆتا)ی كاراكاسی پایته‌خت ده‌رده‌كه‌وێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ حكوومه‌تی ڤه‌نزوێلا ڕایگه‌یاند، گرووپێك سه‌ربازی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی كوده‌تایان ده‌ستپێكردووه‌ و، له‌ هه‌وڵی سه‌ركوتكردنیاندان.

له‌ ئێستادا شه‌ڕی‌ سه‌خت له‌ نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و، به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئه‌مریكایش پشتگیریی‌ وڵاته‌كه‌یان بۆ كوده‌تاكه‌ی‌ گوایدۆ ڕاگه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها ڤلادیمیر لۆپێز، وه‌زیری به‌رگریی ڤه‌نزوێلا، كاردانه‌وه‌ی‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ نیشاندا و، ڕایگه‌یاند "وه‌ك هێزه‌ چه‌كداره‌كان سوێندیان خواردووه‌ به‌ به‌رگریكردن له‌ شیرازه‌ی ده‌ستوور و، له‌ ئاماده‌باشیداین دژ به‌ هه‌وڵی كوده‌تای ناپاكی‌".


106 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2019

بابەتی زیاتر