Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای به‌ریتانیا سزای 50 هه‌فته‌ زیندانیكردنی به‌سه‌ر جولیان ئاسانج ـدا سه‌پاند


دادگای به‌ریتانیا سزای 50 هه‌فته‌ زیندانیكردنی به‌سه‌ر جولیان ئاسانجی‌ دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویكیلیكسدا سه‌پاند.

ئه‌مڕۆ دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس له‌ به‌رده‌م دادگای له‌نده‌ن ئاماده‌بوو، به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی مه‌رجه‌كانی ئازادكردن به‌ كه‌فاله‌ت.

ئاسانج حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ستگیر كرابوو، پاش ئازادكردنی‌ به‌ كه‌فاله‌ت بۆ ماوه‌ی‌ حه‌وت ساڵ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی سلڤادۆره‌وه‌ په‌نا درا.

له‌ كاتی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌دا ئاسانج پۆزشی هێنایه‌وه‌ و، وتی‌ خۆی له‌به‌رده‌م بارودۆخێكی مه‌ترسیداردا بینیوه‌ته‌وه‌ و، پێی وابووه‌ په‌نابردن بۆ ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه‌ باشترین كاره‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ بدات.
دواتر دادگا ماوه‌ی 50 هه‌فته‌ زیندانیكردنی به‌سه‌ر دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكسدا سه‌پاند.

مانگی ڕابردوو پاش ئه‌وه‌ی‌ جولیان ئاسانج له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر هاته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌ ده‌ستگیر كرا، ئاسانج له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ تۆمه‌تی‌ دزه‌پێكردنی زانیاریی نهێنیی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ میدیاكان، داوا كراوه‌.


345 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2019

بابەتی زیاتر