Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانكۆی كەركوك بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكاری تایمز

 

په‌یام

زانكۆی كه‌ركوك، لە بواری وەرگرتنی خوێندکاری زانکۆکانی دیکەی عێراق کە بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون، خەڵاتی باشترین زانکۆی ئاسیای بۆ ساڵی 2019 بەدەستهێنا.

گۆڤاری تایمز لیستی باشترین زانکۆکاکانی ئاسیای بۆ ساڵی 2019 راگەیاند، کە ناوی "ئۆسکاری خوێندنی باڵا"یه‌،  لەنێو لیستەکەدا پێنج زانکۆ وەک باشترین لە پێنج بواری جیاوازدا هەڵبژێردران.

گۆڤاره‌كه‌ كه‌ تایبەته‌ بە خوێندنی باڵا و لە لەندەن دەردەچێت، دەڵێت: زانکۆی کەرکووک خەڵاتەکەی لە بواری "پشتیوانی نایاب لە خوێندکاران" بردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی دەیان هەزار خوێندکاری زانکۆکاکانی دیکە، کە لە ئەنجامی شەڕی داعش ئاوارەبوون.

لیستی زانكۆكان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

- سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی تیم: زانکۆی نیشتمانی سەنگاپوورە
- ستراتیژیەتی نێودەوڵەتی: زانکۆی جیجانگ
- ستراتیژی وانەگوتنەوە و فێرکردن: زانکۆی یانسیێ
- پشتیوانی نایابی لە خوێندکاران: زانکۆی کەرکووک
- داهێنانی تەکنۆلۆجی: سەنتەری توێژینەوەی ئاسیا بۆ بەڕێوەبردن

183 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر