Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاشتی هه‌ورامی له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا


په‌یام

هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی‌ هەرێم، ڕایدەگەێنێت "لە دادگای لەندەن و بە تۆمەتی گەندەڵی سکاڵای لەسەر ئاشتی‌ هەورامی تۆمارکردووە".

چراخان ڕەفیق عومەر لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی‌ فەیسبوک نوسیویەتی‌ "من وەك و چراخان رەفیق عومەر سکاڵای رەسمیم تۆمار کرد لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتێکانی هەرێم لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن، هەمان ئەو دادگایەی کە جاری پێشۆ دانا غاز، وزارەتەکەی هەورامی روبەروو کردەوە".

چراخان رەفیق ئاماژەی بەوەداوە "سەرجەم بەڵگە و موستەمسەکاتی گەندەڵێکانی ئاشتی هەورامی تەسلیمی دادگای نێو دەوڵەتی لەندەن کران بۆ لێکۆڵینەوە وە دەیسەلمێنم بۆ دونیاو هەرێمیش کە کێ ئەو هەموو گەندەڵی و دزێتیەی کردوە لە مەلەفی نەوتی هەرێم".

چراخان ئەوەشی وتوە "ئاشتی‌ هەورامی هەمیشە وای نیشانداوە گەر ئەو نەبێت ئەوە سەرجەم سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکانی‌ نەوت لە هەرێم دەکشێنەوە بەڵام ڕاستییەکەی‌ ئەوەیە کە ئەو ڕێککەوتووە بە پارە لەگەڵ چەند بەرێوبەرێکی کۆمپانیاکان و ڕێککەوتنی‌ شەخسی هەیە و هیچ پەیوەندی بە مانەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانەوە نییە لە هەرێم".

خێزانەکەی پێشوی ئاشتی هەورامی راشیده‌گه‌یه‌نێت، من بە شەخسی ڕوبەڕوی ئاشتی هەورامی دەبمەوە لە دادگا و هەر لایەنێك و حزبێك و حکومەتێك توهمەتێك یان رێگیریم لێبکەن ئەوە ئەوانیش شەریکە دزی ئاشتی هەورامین و دەیانەوێ بەردەوام بن لە دزێتی".

724 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر