Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا بە "مەرج" ئاسانكاری بۆ پێدانی رەگەزنامە بە هاوڵاتیانی عێراقی دەكات


پەیام

بەپێی بڕیارنامەیەكی نوێ، روسیا ئاسانكاری دەكات بۆ پێدانی رەگەزنامە بە هاوڵاتیانی چوار وڵات، كە عێراقیان له ریزدایە.

دوێنێ 1ـی ئایاری 2019 فلادیمیرپوتین، سه‌رۆكی رووسیا واژۆی لەسەر بڕیارێك كرد كە تێیدا رووسیا ئاسانكاری بۆ پێدانی رەگەزنامە بۆ هاوڵاتیانی ( ئەفغانستان، یەمەن، سوریا، عێراق) دەكات بەو مەرجەی ئەو هاوڵاتیانە پێشتر لە دایكبووی یەكێتی سۆفیەت بووبێتن.

بەپێی بریارەكە روسیا ئاسانكاری دەكات بۆ هاوڵاتیانی ئەو چوار وڵاتە، بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی رووسی، بەو مەرجەی لەدایكبووی یەكێتی سۆفیەت بووبێتن یان رەگەزنامەی یەكێتی سۆفیەتیان هەبووبێت.

هەر بەپێی بریارەكە ئاسانكارییەكە، ئەو هاوڵاتیانەش دەگرێتەوە كە دایك یان باوك یان هاوسەریان ئەو مەرجەی تێدابێت.


لە عەرەبییەوە، ئەركان جاف

2169 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر