Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی دۆزرایەوە


په‌یام

ئەمڕۆ 2-5-2019 ، تەرمی خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن زانیارییان پێگەیشت بەبونی تەرمێك لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوانەوە كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی خوێندكارەكە بۆ پزیشكی دادوەری گواستراوەتەوە.

پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌، خوێندكارەكە ناوی (أ ، م ، ق ) دانیشتوی قەزای سەید سادقە، خوێندكاری قۆناغی پێنجی كۆلێژی پزیشكی بووە لە زانكۆی سلێمانی، لەئێستادا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی .

692 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر