Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئێران نایه‌وێت گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن زیاتر بكات


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی‌ نایه‌وێت گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن زیاتر بكات و، ڕێگه‌ نادات گه‌رووی هورمز ڕووبه‌ڕووی نائارامی بكرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند "هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌ به‌رژوه‌ندیی ئێراندا نییه‌ و، تاران نایه‌وێت گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن زیاتر بكات".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "كه‌نداو و گه‌رووی هورمز گرنگیی زۆریان بۆ ئێران هه‌یه‌ و، ده‌یانه‌وێت ئه‌وێ بۆ هه‌موو وڵاتان به‌ ئێرانیشه‌وه‌، ئارام و ئازاد بێت".
زه‌ریف وتیشی‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیار بدات گه‌رووی هورمز ڕووبه‌ڕووی نائارامی بكاته‌وه‌، ئێران ڕێگه‌ نادات".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا چه‌ند جارێك به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئێران له‌ به‌رامبه‌ر ڕێگری‌ له‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ وڵاته‌كه‌یان، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داخستنی‌ گه‌رووی‌ هورمزیان كردووه‌.



201 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر