Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانگی ڕابردوو 459 كه‌س له‌ سووریا ڕفێندراون


په‌یام

تۆڕی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: مانگی نیسانی ڕابردوو له‌ سه‌رتاسه‌ری سووریادا، 459 كه‌س ڕفێندراون، زۆرینه‌یشیان له‌ لایه‌ن هێز و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ بووه‌.

ڕاپۆرتێكه‌ ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 34یان منداڵ‌و 23یان ژنن، چاره‌نووسی 272 له‌و ڕفێندراوانه‌ تائێستاش دیار نییه‌.

به‌پێی زانیاری نێو ڕاپۆرته‌كه‌ له‌و 459 حاڵه‌ته‌ 325یان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌‌و 55یشیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه‌‌و 48یشیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئه‌حرار شام‌و 31 كه‌سی دیكه‌یشیان له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ده‌ستگیركراون. 

تۆڕی سوری مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ هه‌ر له‌ مانگی نیساندا زیاتر له‌ 147 خاڵی پشكنین‌و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان تۆمار كراوه‌.


81 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر