Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ده‌وامی كاركردنی فه‌رمانگه‌كان له‌مانگی ره‌مه‌زاندا كه‌مده‌كرێته‌وه‌


په‌یام

ئه‌منیداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی كاركردنی له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ڕاگه‌یاند.

له‌ میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌وامی كاركردن له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا یه‌ك سه‌عات كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌ و دامه‌زراوه‌كان‌و پارێزگاكان‌و سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌‌و ته‌نها بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، حكومه‌ت دیارییكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌عاته‌ی له‌ نێوان سه‌ره‌تای ده‌وام، یاخود كۆتاییه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت‌و فه‌رمانگه‌كان خۆیان جێهێشتووه‌‌و له‌وباره‌وه‌ هیچ بڕیارێكی نه‌داوه‌.

394 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر