Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێباز حه‌ملان: موچه‌ له‌كاتی خۆیدا ده‌درێت و زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزیش دراوه‌ته‌وه‌


په‌یام


رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: كه‌ له‌ئێستادا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران، له‌كاتی خۆیدا ده‌درێت و "زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزیش دراوه‌ته‌وه‌".

نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە 2ی ئایاری 2019، بینوا جنڤو، جێگری بەرپرسی بەشی ئابوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا لەگەل وەفدێكی كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیان كردو لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كۆبونەوە.

به‌پێی لاپه‌ڕه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، بینوا جنڤو، جێگری بەرپرسی بەشی ئابوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا دەستخۆشی لە وەزیری دارایی و ئابوری كردوه‌ كە لەكاتە سەختەكان ئەركەكانی بەسەركەوتووانە ئەنجامداوە، بەتایبەت لەوكاتەی قەیرانی دارایی رووی لە هەرێمی كوردستان كرد.

هاوكات رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری باسی تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌: "رۆژە سەختەكانمان تێپەڕاند بەردەوامین لە ریفرۆم لە گومرگ و دەروازەكان و باج، ئەمەش وایكردوە داهات بەرێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات و بەردەوامیش دەبین لە چاكسازیكردن."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ لە ئێستادا موچە لەكاتی خۆیی دەدرێت، توانراوە نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بدرێتەوە لەگەڵ 300 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەرانی ناوخۆو بیانی و 260 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانكە ئەهلیەكان.

سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەش، وەزیری دارایی و ئابوری رونیكردەوە، پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2019 ئامادەیە و لە چاوەڕوانی كابینەی نوێی حكومەتدایە و خەرجی حكومەتیش لە 18 ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە بۆ 14 ترلیۆن دینار.

ئاماژه‌ی بە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كە لە بواری نەوتدا لیژنەی تایبەت پێكهێنراوە و هەرچی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و ئابوریش رێككەوتن كراوە لەسەر پێناسەی گومرگی و یەك پێناسەی گومرگی هاوبەش جێبەجێدەكرێت. 

لەسەر ناردنی موچەش رێباز حه‌ملان رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بەغدا 453 ملیار دینار بۆ موچە دەنێرێت، بەڵام ئه‌وان بۆ موچە پێویستمان بە 881 ملیار دینارە، تایبەت بە موچەی پێشمەرگەش لە یاسایی بودجەی عیراق 68 ملیار دیناری مانگانە دیاریكراوە، بەڵام مانگانە 150 ملیار دینار بۆ موچەی پێشمەرگە پێویستە، راشیگه‌یانده‌ كه‌ "تائێستا بەغدا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ موچەی پێشمەرگە نەناردوە."


1031 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2019

بابەتی زیاتر