Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ته‌ر میوانداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبانی كرد


په‌یام


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌و گه‌ڕه‌ی دانوستان كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌له‌ نێوان ئه‌مریكا و تاڵیباندا له‌ دۆحه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌، درێژه‌ی دوو كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ بووه‌ كه‌ ئامانج لێیان گه‌یشتنی ئه‌فغانستانه‌ به‌ ئاشتی و سه‌قامگیری".


به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قه‌ته‌ر، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ڕێككه‌وتنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان و به‌كارنه‌هێنانی خاكی ئه‌و وڵاته‌ دژی ئه‌مریكا، یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌" كراوه‌. 

لای‌ خۆیه‌وه‌، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان جه‌ختی له‌ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان تاڵیبان‌و ئه‌مریكا له‌ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌.
وته‌بێژی تاڵیبان له‌ وه‌ڵامی نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان وتی: پێویسته‌ ئه‌مریكا دانانی چه‌كی تاڵیبان له‌بیر خۆی بباته‌وه‌، له‌بری ئه‌وه‌ واشنتۆن ڕازی بكاتده‌ست له‌ به‌كارهێنانی هێز هه‌ڵبگرێت.


281 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2019

بابەتی زیاتر