Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ مه‌راسیمێكدا، گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له‌ سه‌ر ئاستی توركیا، كرایه‌وه‌


په‌یام 

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری توركیا و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی جیهان، دوابه‌دوای نوێژی هه‌ینی، مزگه‌وتی (چامڵجا) به‌شی ئاسیای شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ، كرایه‌وه‌.


مزگه‌وتی (چامڵجا) به‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیا داده‌نرێت، ساڵی 2013 له‌سه‌ر ڕووبه‌ری‌ 15 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌، له‌ ناوچه‌ی (ئۆسكۆدار) كه‌ به‌رزترین شوێنی شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌، ده‌ست به‌ دروستكردنی كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، مزگه‌وتی (چامڵجا) له‌یه‌ككاتدا جێگه‌ی 63 هه‌زار نوێژخوێن ده‌بێته‌وه‌‌و هۆڵی كۆنگره‌، مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌واری ئیسلامی توركی، كتێبخانه‌ی گشتی، پێشانگای كاری‌ هونه‌ری، گه‌راجی ئۆتۆمبێل‌و باخچه‌یه‌ك به‌ چوارده‌وری مزگه‌وته‌ به‌ ڕووبه‌ری 30 دۆنم، له‌خۆده‌گرێت.

له‌ مزگه‌وتی (چامڵجا)دا شه‌ش بڵندگۆ هه‌یه‌، درێژی چواریان 107 مه‌تره‌ و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ریه‌كه‌ و 90 مه‌ترن، گۆمه‌زێكیشی به‌ به‌رزی 70 مه‌تر و تیره‌ی 34 مه‌تر له‌سه‌ر دروست كراوه‌.

له‌ وتاری كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا، سه‌رۆكی توركیا وتی: له‌ هه‌ركوێیه‌ك گۆمه‌ز و بڵندگۆیه‌ك هه‌بێت‌و ده‌نگمان بگاته‌ ئاسمان، ئه‌وێ نیشتمانی موسڵمانانه‌.


1002 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2019

بابەتی زیاتر