Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عه‌بدولمه‌هدی: په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌ باشترین دۆخیدایه‌


په‌یام


له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ میانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتیشی: دۆخی عێراق له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌ باشبوونێكی زۆری به‌ خۆوه‌ بینیوه‌، ئه‌و دۆخه‌ ئه‌رێنییه‌ش ده‌رئه‌نجامی باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانه‌، له‌وانه‌ په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

عادل عه‌بدولمه‌هدی وتیشی "په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌ باشترین دۆخدایه‌، وه‌نه‌بێ خاڵی ناكۆك له‌ بۆچوونه‌كانماندا نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ ناكۆكانه‌ نێوه‌ڕۆكی گرنگن بۆ په‌راوێزی دیالۆگ و گفتوگۆ، ده‌شتوانین زۆربه‌ی كێشه‌كانی‌په‌یوه‌ست به‌ شنگال، نه‌ینه‌وا، كه‌یسی نه‌وت و ده‌روازه‌ گومرگییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

ڕایشیگه‌یاند: له‌ ساڵی 1990ـه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ پێناسه‌یه‌كی یه‌كگرتوومان ببێت بۆ باجه‌كانی گومرگ كه‌ بۆ ته‌واوی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی موسڵ‌و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌شدار ده‌بێت.


249 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2019

بابەتی زیاتر