Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكاو روسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونییان ئه‌نجامدا

په‌یام

سارا سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی  له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێكی خایاندو، له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ریش گفتوگۆیان كرد. 

وتیشی: له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك باسی كێشه‌كانی كۆریای باكوور، ڤه‌نزوێلا و راپۆرته‌كه‌ی مووله‌ریان كردووه‌و، هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كۆی كێشه‌كان له‌ ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا سانده‌رز ئاشكراشیكرد: له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی واژۆكردنی رێككه‌وتنێكی پێشبینیكراوی ئه‌تۆمیی له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیا و چین كراوه‌و، هه‌دوو سه‌رۆكیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ ڕێوشێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بگرنه‌به‌ر، تا له‌ كورترین ماوه‌دا ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ واژووبكرێت.  


116 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر