Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق 5 فڕۆكه‌ی دیكه‌ی له‌ فڕۆكه‌ی ئێف 16ی ئه‌مریكی به‌ده‌ستگه‌یشت

په‌یام

ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق هه‌واڵی به‌ده‌ستگه‌یشتنی 5  فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئێف 16ی جه‌نگیی ئه‌مریكی به‌ عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌وه‌ دوا كاروانی فڕۆكه‌ی ئێف 16یه‌ كه‌ عێراق له‌ ئه‌مریكای كڕیوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ "فه‌ریق ڕوكنی یه‌كه‌م ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزی فڕۆكه‌وانی عێراق له‌ كاتی گه‌یشتنی فڕۆكه‌كاندا بۆ بنكه‌ی هێزی ئاسمانی به‌له‌د ئاماده‌ بووه‌".

گه‌یشتنی ئه‌و 5 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ له‌میانی گرێبه‌ستێكدایه‌ كه‌ ساڵی 2011 له‌ نێوان ئه‌مریكا و عێراقدا ئه‌نجامدراوه‌ بۆ كڕینی 36 فڕۆكه‌ی ئێف 16ی ئه‌مریكی‌و  ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست‌و توانا و لێهاتووی هێزی ئاسمانیی عێراقه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش، 6 ی  مانگی ڕابردوو، به‌ هه‌مان شێوه‌ عێراق 6 فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئێف 16ی ئه‌مریكی به‌ده‌ستگه‌یشت.

169 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر