Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان، شاندێكی پارتی دێته‌ سلێمانی

په‌یام

شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەو دوو حیزبە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سبەی یەکشەممە 5-5-2019 شاندێکی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ده‌كات و لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دوایین رێککەوتن واژۆده‌کەین.

وتیشی: "دوای تەواوبوونی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی بە میکانیزمی تایبەتی خۆی بەربژێرەکانی بۆ پۆستەکانی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم یەکلایی دەکاتەوە".

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، دواتر پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش کۆدەبێتەوەو دوایین رێککەوتنیان لەبارەی کابینەی نوێی حکومەت واژۆ دەکەن.

زیاترله‌ 7 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێده‌په‌ڕیت و تائێستا پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیان پێكنه‌هێناوه‌.

189 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر