Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیمارك.. فه‌یسبووك هه‌ژماری ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ قورئانی سووتاند، هه‌ڵپه‌سارد

په‌یام

توڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌ژماری كه‌سی راسموس پالودان رێبه‌ری (ئاڕاسته‌ی تووند)ی هه‌ڵپه‌سارد، كه‌ له‌ دانیمارك‌ قورئانی پیرۆزی سووتاند.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ راسموس پالودان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ دانیمارك،‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ رێگای سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سوكایه‌تی به‌ موسوڵمانان، واژۆی پێویستی كۆكردۆته‌وه‌ بۆ چوونه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌.

میدیای دانیمارك بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ تۆری كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك هه‌ژ‌ماره‌ كه‌سییه‌كه‌ی ناوبراوی له‌ فه‌یسبووك هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ راستره‌وه‌ توندره‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا بۆ سوكایه‌تیكردن به‌ موسڵمانانی‌ جیهان له‌ میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ده‌یان كه‌سی موسڵمان له‌ دانیمارك چه‌ند قورئانێكی پیرۆزی سوتاند و ئه‌و كاره‌ش كاردانه‌وه‌ و ناره‌زایی فراوانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

324 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر