Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا به‌ بڕی 6 ملیار دۆلار چه‌ك به‌ ئیمارات و به‌حره‌ین ده‌فرۆشێت

په‌یام

ئیداره‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك به‌ بڕی نزیكه‌ی 6 ملیار دۆلار به‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئیمارات و به‌حره‌ین نیشانداوه‌. 

ئاژانسی هاریكاریی ئاسایشی به‌رگریی ئه‌مریكا كه‌ سه‌ربه‌ پێنتاگۆنه‌، زانیاریی داوه‌ته‌ كۆنگرێس سه‌باره‌ت به‌ نیشاندانی ره‌زامه‌ندیی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ له‌باره‌ی ئه‌و فرۆشه‌ گریمانه‌كراوه‌ی چه‌ك. 

ئاژانسه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی فرۆشتنی چه‌ك، كه‌ له‌ 3 پاكێجدا جێكراونه‌ته‌وه‌، بۆ هه‌ر پاكێجێك نامه‌یه‌كی ره‌وانه‌ی كۆنگرێس كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ فرۆشی چه‌ك به‌بڕی 5 ملیار و 958 ملیۆن دۆلار به‌ ئیمارات و به‌حره‌ین په‌سه‌ندكراوه‌. 

 به‌حره‌ین به‌ بڕی دوو ملیار و 478 ملیۆن دۆلار سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ئاسمانیی پاتریۆت و كه‌لوپه‌لی ته‌واوكاریی سیستمه‌كه‌ ده‌كڕێت، هاوكات 36 موشه‌كی زیره‌كی پاتریۆتی تێدایه‌ كه‌ توانای تێكشكاندنی‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی و موشه‌كی هه‌یه‌.

251 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر