Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێنج فراكسیۆنی كوردی له‌ به‌غدا: پارتی بایەخ به‌ بەرژەوەندی کوردستان نادات


په‌یام

هه‌ریه‌ك له‌ فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، سه‌ربه‌خۆ لە پەرلەمانی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پارتی دیموکرات تۆمەتبار دەکەن بەوەی هیچ بایەخێک بە بەرژەوەندی گەلی کوردستان نادات و هەموو توانایەکی خۆی خستووەتە گەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە حزبییەکانی.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:-


راگەیاندنێك بۆ رایگشتی

ئێمە ئەم فراکسیۆنانەی کە لە خوارەوە ناومان ھاتووە، دەمانەوێت بە راشکاوی رایگشتی ئاگادار بکەینەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەغداد ھیچ بایەخێك بۆ پاراستن و تەئمینکردنی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان دانانێت و لە بری ئەوە ھەموو ھێزی خۆی بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی تەرخانکردووە، ئەگەر بە نرخی پەرتکردن و دروستکردنی ناکۆکیش بێت لە نێوان فراکسیۆنە کوردستانیەکان.

بۆیە دەمانەوێت بە راشکاوی ھەمووان لەو سیاسەتەی پارتی دیموکرات ئاگادار بکەینەوە و ئەنجامە خراپەکانی پارتی لێی بەرپرسیارە.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق
فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی عێراق
فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق
فراکسیۆنی سەربەخۆ لەپەرلەمانی عیراق

402 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2019

بابەتی زیاتر