Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانكۆی كه‌ركووك خه‌ڵاتی ئۆسكاری له‌ بواری مرۆییدا پێ به‌خشرا

په‌یام

زانكۆی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تایمزی به‌ریتانییه‌وه‌ خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ ساڵی 2019 له‌ بواری مرۆیی پێ به‌خشرا.

عومه‌ر ئینجه‌، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركووك بۆ كاروباری كارگێڕی، به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند "له‌ نێوان حه‌وت زانكۆی ئاسیایی، زانكۆی كه‌ركووك توانیی پله‌ی یه‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و، بووه‌ یه‌كه‌م زانكۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ بباته‌وه‌".

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركووك وتیشی: زانكۆی كه‌ركووك توانیی له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستنی عێراق میوانداریی قوتابیانی حه‌وت زانكۆ بكات كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ خوێندن تیایاندا وه‌ستاوه‌ و خاپوور بوون، بۆیه‌ له‌ بواری مرۆیی به‌هۆی‌ میوانداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابیی زانكۆكانی تری عێراق، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی‌ پێ‌ به‌خشرا.

148 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2019

بابەتی زیاتر