Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ عێراق: رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران زیادیكردووه‌

په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان زیادیكردووه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ زنجیره‌ دراماكان و خیانه‌تی هاوسه‌ری و یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و تۆره‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ عێراق رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان له‌ یه‌كتر و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كان زیادیكردووه‌، ته‌نها له‌ ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ 73 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ هه‌بووه‌.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ ساڵی 2018ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ریده‌خات به‌تایبه‌ت له‌ چاره‌كی كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا رێژه‌كه‌ زۆر زیادیكردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ دادگاكانی عێراق له‌ میانی ساڵی 2018دا، نزیكه‌ی 73 هه‌زار و 569 حاڵه‌تی ته‌ڵاقیان تۆماركردووه‌، به‌غدای پایته‌ختیش ریزبه‌ندی یه‌كه‌می له‌نێو پارێزگاگانی عێراق تۆماركردووه‌.

هۆكاری سه‌ره‌كیی جیابوونه‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ هۆكارێك و له‌نێویاندا گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ به‌سه‌ر سه‌رده‌می په‌یوه‌ندیی ئه‌لیكترۆنی و زۆربوونی ململانێ سیاسییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر خێزان.

232 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2019

بابەتی زیاتر