Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوای‌ دامه‌زراندنی‌ دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێم ده‌كرێت

په‌یام

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێم داوای‌ دامه‌زراندنی‌ دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كات.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا، ده‌ڵێت "پێویسته‌ هه‌ركات ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ‌پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیركرا، له‌ به‌ندیخانه‌كاندا تێكه‌ڵ به‌ تاوانباران نه‌كرێت".

هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه‌ داوا ده‌كات "له‌ جێگه‌ی سزای به‌ندكردن، سزای جێگره‌وه‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دابنرێت".

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێكردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی ژماره‌ 11ی ساڵی 2013ی‌ ڕاگرتووه‌ كه‌ ته‌نها پێویستی به‌ ده‌ركردنی گشتاندنی ڕێنماییه‌كانه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ڕێنماییانه‌ ده‌رنه‌كراون".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ مافی‌ مرۆڤ، له‌ نۆیه‌مین ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ ڕۆژنامه‌نووس  سه‌رده‌شت عوسماندایه‌، كه‌ تا ئێستا بكوژانی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌ستگیر نه‌كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووسان له‌ كاتی‌ ڕووداوه‌كاندا هاوشێوه‌ی‌ تاوانبار ده‌ستگیر و زیندانی‌ ده‌كرێن.

152 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2019

بابەتی زیاتر