Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق به‌نیازه‌ سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400 له‌ ڕووسیا بكڕێت

په‌یام

(حاكم زاملی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق، نیازی به‌غدای بۆ كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كیی (ئێس400)ی ڕووسی ئاشكرا كرد، وتیشی: پێشبینی ده‌كرێت له‌ دوو ساڵی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێت.

له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌وباره‌وه‌، (حاكم زاملی) وتی: گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ كڕینی (ئێس400) له‌لایه‌نی وه‌زاره‌تی به‌رگری‌و ڕاوێژكارێتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی به‌رده‌وامه‌ و به‌ره‌وپێش چووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا دژی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ی نێوان عێراق‌و ڕووسیا ده‌وه‌ستێته‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "عێراق ویستی وایه‌ هاوكارییه‌كانی له‌ بواری چه‌ك‌و چۆڵ له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌هێز بكات".

سیستمی به‌رگری (ئێس400)ی ڕووسی یه‌كێكه‌ له‌ سیستمه‌ مووشه‌كییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان‌و 400 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت‌و ده‌شتوانێ هه‌ر ئامانجێك كه‌ خێرایی پێنج كیلۆمه‌تر له‌ چركه‌یه‌كیشدا بجوڵێت، بپێكێت.

433 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر