Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ ناوخۆی سریلانكا: 200 بانگخوازی ئیسلامیمان ده‌ركردووه‌

په‌یام

وه‌زیری‌ ناوخۆی سریلانكا ئاشكرایكرد "له‌وكاته‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی (كۆڵۆمبۆ)ی پایته‌خت ڕوویانداوه‌، وڵاته‌كه‌ی 600 هاووڵاتی بیانی كه‌ 200 كه‌سیان بانگخوازی ئیسلامیین له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه‌".

وه‌زیری‌ ناوخۆی سریلانكا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند: ئه‌و بانگخوازانه‌ی ده‌ركراون به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتوونه‌ته‌ نێو سریلانكا، به‌ڵام دوای ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ماوه‌ی ڕێپێدراوی مانه‌وه‌یان تێپه‌ڕیوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ سزای دارایی دراون‌و ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان كراونه‌ته‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆی سریلانكا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و بانگخوازه‌ ئیسلامییانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ریكردوون‌و وتیشی: ئێمه‌ پێشتر پێشوازییمان لێ كردوون‌و گرفتمان له‌گه‌ڵیان نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌، ئه‌وانیش ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.

به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی سریلانكا، ته‌قینه‌وه‌كانی 21ی مانگی ڕابردوو كه‌ تیایدا 257 كه‌س كوژران وایكردووه‌ وڵاته‌كه‌ی چاو به‌ سیستمی پێدانی ڤیزا بگێڕنه‌وه‌‌و هه‌روه‌ها پێدانی ڤیزاش به‌ مامۆستایانی وانه‌ی ئایینی كۆت‌و به‌ند بكه‌ن.

289 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر