Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ درا

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ توركیاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریداوه‌ ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌‌و پڕۆسه‌كه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌.

وه‌ك بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و تانانه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای ئه‌سته‌نبوڵی دابوو، كۆبووه‌وه‌‌و بڕیاریدا 23ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ پڕۆسه‌كه‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیدا، كه‌ 31ی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، بۆیه‌كه‌مینجار و دوای 25 ساڵ، پاڵێوراوی پارتی گه‌لی كۆماری‌ (جه‌هه‌په‌) توانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ بباته‌وه‌، به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا (ئه‌كه‌په‌) تانه‌ی له‌ پڕۆسه‌كه‌دا و پێیوابوو كه‌موكورتی تێدا بووه‌.

281 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر