Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم.. قازانجی كۆمپانیای دانه‌غاز له‌ 3 مانگدا گه‌یشتووه‌ته‌ 35 ملیۆن دۆلار

په‌یام

كۆمپانیای دانه‌غاز ڕایگه‌یاند له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌ هه‌رێمی كوردستان قازانجیان له‌سه‌دا 15 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 35 ملیۆن دۆلار.

كۆمپانیاكه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ بڕی 14 ملیۆن دۆلار له‌ قازانجی كۆمپانیاكه‌ بۆ زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وتی كۆمپانیاكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌پێی زانیاری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای دانه‌غاز له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌رهه‌می نه‌وتی گروپی كۆمپانیاكه‌ له‌سه‌دا 6 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 68 هه‌زار و 700 به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێكدا.

كۆمپانیای دانه‌غاز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ به‌ پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی مانگی شوباتی رابردوو كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم واژۆیكردووه‌ تا ساڵی 2021 به‌رهه‌می غاز به‌ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا له‌ ڕۆژێكدا زیاد ده‌كات.

103 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر