Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ركۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی‌ مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

په‌یام

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ هه‌موو موسڵمانانی عێراق و جیهان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌.

له‌ به‌شیكی په‌یامه‌كه‌یدا به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت "هاتنی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ به‌رجه‌سته‌ی مانا پیرۆزه‌كانی لێبوردن و پشودرێژی و خۆڕاگری و لێخۆشبوون و نواندنی به‌زه‌یی ده‌كات و بۆنه‌یه‌كه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تی و په‌یبردن به‌ مانا راسته‌قینه‌كانی برایه‌تی و هاوكاری و یه‌كڕیزی بۆ به‌دیهێنانی هیوا و ئاواته‌كانی گه‌ل له‌ ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ندانه‌دا".

سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه‌ به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاین و جیاوازیه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ببێت.

162 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر