Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ لێبوردنی بۆ سەربازێكی ئەمریكی دەركرد كە بەندكراوێكی عێراقیی كوشتبوو


په‌یام

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لێبوردنی بۆ سەربازی پێشووی ئەمریكا، مایكڵ بێهێنا دەركرد كە ساڵی 2009 بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك لە عێراق دەستگیركرا و سزای زیندانیی بەسەردا سەپێندرابوو. 

وتەبێژی كۆشكی سپی، سارە ساندەرز لە روونكردنەوەیەكیدا لەوبارەوە رایگەیاند، ترەمپ لەبارەی لێبوردن بۆ مایكڵ بێهێناوە بڕیارەنامەیەكی واژووكردووە.

ساندەرز وەبیریهێناوەتەوە دوای ئەوەی بێهێنا كە لەلایەن دادگای سەربازییەوە بە 25 ساڵ زیندانی سزادراوە، لە دادگای تەمییزی سەربازی تانەی لە بڕیارەكە داوە و ئاماژەی بەوە داوە كە بەباشی بەرگری لە خۆكردنەكەی هەڵنەسەنگێندراوە، سزاكەی لە 25 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ كەمكراوەتەوە و دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر سزاكەیدا لە 2014دا، ناوبراو بە شێوەیەكی مەرجدار ئازادكراوە.

به‌پێی هه‌واڵی واشنتۆن پۆست بێهێنا كه‌ له‌ عێراق ئه‌ركدار بوو به‌ هێرشی بۆمبی دوو هاوڕێی له‌ ده‌ستدا به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوونی به‌ رووداوه‌كه‌وه‌ عه‌لی مه‌نسور كه‌ هاووڵاتییه‌كی عێراقییه‌ ده‌ستگیركرا دواتر به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ره‌وه‌ ئازاد كرا، به‌ڵام بێهننا بێئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدرێت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌ستی كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مه‌نسور. 

بێهێنا له‌ كاتی لێپرسینه‌وه‌یدا مه‌نسوری رووت رووت كردۆته‌وه‌ و به‌ دوو ده‌ست ته‌قه‌ی لێكردووه‌. پۆلیسی عێراقیش دوو رۆژ دواتر ته‌رمی مه‌نسوریان له‌و شوێنه‌ دۆزیه‌وه‌ كه‌ بێهننا بردوویه‌ ئه‌وێ و جێی هێشتبوو.

641 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر