Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق 96،3 تۆن زێڕی یه‌ده‌گی هه‌یه‌


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی زێڕ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی زێڕ له‌ جیهاندا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند عێراق له‌نێو 40 یه‌كه‌م وڵاتدایه‌ له‌ یه‌ده‌گی زێڕ.

 ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی زێڕ كه‌ رێكخراوێكی جیهانیی تایبه‌ته‌ به‌ زێڕ و كانه‌كانی زێڕ و نرخی زێڕ و یه‌ده‌گ و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست پێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی یه‌ده‌گی وڵاتانه‌وه‌ له‌ زێڕ بڵاوكرده‌وه‌. 

به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ عێراق له‌ ریزبه‌ندی ئه‌و 40 وڵاته‌ی یه‌كه‌مه‌ كه‌ زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕیان هه‌یه‌، به‌دیاریكراویش توانییه‌تی به‌ بڕی 96 تۆن و 300 كیلۆ زێڕه‌وه‌ ریزبه‌ندی 38ه‌مین بگرێت و ئه‌و بڕه‌ زێڕه‌ی عێراق هه‌یه‌تی رێژه‌ی شه‌ش له‌سه‌د له‌ سه‌رجه‌م یه‌ده‌گه‌كانی عێراق له‌ كۆی یه‌ده‌گی گشتی پێكده‌هێنێت.

به‌پێی ئاماره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ جیهانی‌ زێر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م وڵاته‌ له‌ جیهاندا كه‌ زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 8 هه‌زار و 133 تۆن زێڕ.

244 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر