Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنه‌كه‌ پێكده‌هێنێت


په‌یام

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆنی سلێمانی، لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنه‌كه‌ پێكده‌هێنێت.

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند "سكاڵای كارمه‌نده‌ گرێبه‌سته‌كانیان گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌سته‌ی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ به‌غدا و، ئه‌وانیش به‌ڵینیان داوه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێك بهێنن".

وتیشی‌ "كۆمسیۆن به‌ڵێنی‌ داوه‌ دامه‌رزاندن زیاد بكات و، زۆرترین كه‌سانی شایسته‌ دابمه‌زرێن".

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ئۆفیسی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و، سكاڵای‌ ئه‌وه‌یان كرد كه‌ ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی و حیزبایه‌تی دامه‌زراون.

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری، په‌یام سه‌ردانی ئۆفیسی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كرد، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هیچ لێدوانێك بده‌ن...

279 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر