Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی "سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ" له‌سه‌ر ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه‌


په‌یام

ده‌سته‌ی "سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ" له‌سه‌ر ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ زیندانییه‌ توشبووه‌كانی نه‌خۆشی ڤایرۆسی جگه‌ر له‌ تیمی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ شاردراونه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ تیمی نوسینگه‌ی "مافی مرۆڤ" كوتانی دژه‌ ڤایرۆسیان لێ نه‌درابوو بۆیه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ نه‌یانتوانی نه‌خۆشه‌كان ببینن.

هاوكات له‌سه‌ر جاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان پشكنییان بۆكراوه‌و له‌ ژێر چاودێری ته‌ندروستی دان و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌و ، به‌لام یه‌كێك له‌ زیندانییه‌ توشبووه‌كان به‌ ڤایرۆسی جگه‌ر به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند كه‌ پشتگوێ خراون و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ڕێژه‌ی توشبوان له‌ پێنج كه‌سه‌وه‌ بۆ 22 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

شه‌وی 6 ی ئایاری ???? كه‌ناڵی ئاسمانی "په‌یام" له‌ ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرایكرد كه‌ له‌ چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی "ڤایرۆسی جگه‌ر" ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌و به‌هۆی پشتگوێ خستن و چاره‌سه‌ر نه‌كردنیشیان چوار ڕۆژه‌ 14 كه‌س له‌و زیندانییه‌ توشبوانه‌ به‌ ڤایرۆسی جگه‌ر مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و ته‌ندروستیشیان به‌رو خراپبون ده‌ڕوات.

بۆ به‌دواداچونی سكاڵای ئه‌و زیندانیانه‌ تیمی په‌یام دووجار سه‌ردانی زیندانی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كرد به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ نه‌درا بچنه‌ ناو زیندانه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی به‌ بیانووی نه‌بونی مۆڵه‌تی قسه‌كردن ئاماده‌ نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ك له‌و باره‌وه‌ بكات، هاوكات پارێزگاری سلێمانیش وتی: هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نییه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و وته‌بێژی دادگای سلێمانیش وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌، نوسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤیش په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌رده‌ست نه‌بوو.


126 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر