Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پارێزراوی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌؛ گه‌یشته‌ به‌غدا



په‌یام

مایك پۆمپیۆ، شەوی رابردوو بەسەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق‌و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقدا كۆبوه‌ته‌وه‌و له‌ باره‌ی‌ ناوه‌رۆكی‌ سه‌ردانه‌كه‌شی‌ پۆمپیۆ له‌ میدیاكانی‌ وت، هاتووین تا دڵنیابین لەسەلامەتی ئەو تیمەی ئەمریكا لەعێراق كاری سەربازی‌و دیبلۆماتی دەكەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: ئەوان نیگەرانن لەهەڕەشەكانی‌و دەستوەردانەكانی ئێران لەسەروەری خاكی عێراق‌و دەشمانەوێت ئەو هەڕەشانە رابگرین، بەهەر شێوەیەك بێت.

بەپێی چەند زانیارییەكی هەواڵگری دەزگای سیخوری ئەمریكا، ئێران بەرنامەی داڕشتووە كە هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكەدا بكاتە ئامانج.

رۆژنامەی ( Wall Street Journal ) بڵاویكردوەتەوە، دەزگای هەواڵگری ئەمریكا زانیاری ئەوەی لایە كە حكومەتی تاران بەرنامەی هێرشی سەربازی هەیە بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.

رۆژنامەكە لە چەند گەورە بەرپرسێكی حكومەتی ئەمریكاوە گواستویەتییەوە, دەزگای هەواڵگری ئەوەی پشتراستكردوەتەوە كە حكومەتی ئێران بەرنامەی هێرشی سەربازی لە وشكانی‌و دەریاییەوە داناوە بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە كوێت‌و عێراق‌و سوریاو كەنداوی عەرەبی.

هەروەها بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، ئێران هەوڵی رێكخستنی هێرشی سەربازی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا دەدات لە گەرووی بابولمندب لە نزیكی یەمەن لەلایەن ئەو میلیشیایانەی كە نزیكن لە ئێرانەوە.

رۆژنامەكە بۆ زیاتر پشتراستكردنەوەی زانیارییەكانی ناردنی كەشتی فرۆكەهەڵگری ( ئەبراهام لینكۆڵن) بەنمونە دەهێنێتەوە كە ئەمریكا دوێنێ ناردییە ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی، وەكو رۆژنامەكە باسیكردووە، پاش ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا زانیاری ئەوەی بەدەستگەیشتووە كە ئێران بەنیازی هێرشی سەربازییە بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست؛ ئەمریكا بڕیاریداوە بە زیادكردنی هێزەكانی لەناوچەكەو ناردنی كەشتی فرۆكەهەڵگری (ئەبراهام لینكۆڵن) بۆ كەنداوی عەرەبی.

هەروەها رۆژنامەكە ئەوەشی گواستوەتەوە، ئەمریكا بەرنامەی ئەوەشی هەیە كە سیستمی بەرگری ئاسمانی (باتریوت) بنێرێتە كەنداوی عەرەبی.


لە عەرەبییەوە، ئەركان جاف

131 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2019

بابەتی زیاتر