Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران كشانه‌وه‌ی‌ له‌ به‌شێك له‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ راگه‌یاند


په‌یام

حكومه‌تی‌ ئێران هه‌ڵپه‌ساردنی‌ به‌شێك له‌ بڕگه‌كانی‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ راگه‌یاندو بریاریدا فرۆشتنی‌ یۆرانیۆم‌و ئاوی‌ قورس به‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ رابگرێت.

سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران حه‌سه‌ن روحانی‌ له‌ وتارێكیدا ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ كه‌ میدیای‌ فه‌رمی‌ ولاته‌كه‌ی‌ بڵاویكرده‌وه‌، رایگه‌یاند، چیدی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاوی قورس سنوردار ناكات و پاش 60 رۆژی دیكە رێژەی هەردوكیان بەرزتردەكاتەوە.

روحانی‌ راشیگه‌یاند، فرۆشتنی‌ یۆرانیۆمی‌ پیتێنراوو ئاوی‌ قورس به‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ راده‌گیردرێت‌و ئێران رادەوەستێت لە پابەندبونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی ساڵی 2015.

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە رێگەی راگەیاندنی فەرمی وڵاتەكەیەوە  ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بە "باڵیۆزی هەریەك لە وڵاتانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و روسیای راگەیاندوە ئێران رادەوەستێت لە پابەندبونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی ساڵی 2015، لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئەو وڵاتانەدا ئەنجامدراوە".


296 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2019

بابەتی زیاتر