Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: له‌سه‌ر ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن


سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئاستێكی زۆر باشدایه‌ و، له‌سه‌ر ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند "ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئاستی زۆر باشدایه‌ و، حكومه‌تی عێراق هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ناردنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی ته‌رخانكراوی هه‌رێمی كوردستان دروست ناكات".
عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌ی‌ له‌ یاسای بودجه‌ی گشتیدا بۆ هه‌رێمی‌ دوركستان ته‌رخان كراوه‌، وه‌كو خۆی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستانی‌ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك تێڕوانینی جیاواز له‌ نێون به‌غدا و هه‌رێمدا هه‌یه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ ه‌وه‌ كرد له‌ گفتوگۆدان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها وتیشی‌ "هه‌ماهه‌نگیی‌ باش له‌ نێوان سوپای‌ عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌ و، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی‌ هاوبه‌ش".


264 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2019

بابەتی زیاتر